فرۆشتنی راستەوخۆی نەوت زیانی ٢٠ملیاردۆلاری لە ھەرێم داوە

 
سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمان، بڕیاری فرۆشتنی راستەوخۆی نەوتی ھەرێم بەبڕیارێکی پەلە ناودەبات و قەیرانی دارایش بەپاشکۆی قەیرانە سیاسییەکە وەسف دەکات.
عیزەت سابیر سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان،  ئەوەی ڕاگەیاند، بڕیاری فرۆشتنی راستەوخۆی نەوتی ھەرێم بڕیارێکی بەپەلە بووەو زیانی ٢٠ملیاردۆلاری لە ھەرێم داوە. 
سەرۆکی لیژنەی دارایی ئاماژەی بەوەشکرد، قەیرانی دارایی ھەرێم تێکەڵ بەقەیرانی سیاسی ھەرێم کراوە.
 
ئەم قسانەی ناوبراو لەمیانی بەشداری کردنی گەشتی هەواڵەکانی کەناڵی کوردساتدابوو.
 
ز.ر