لەسەرەتای ئەم هەفتەیەوە دۆلار جێگیرە

 
ماوەی چەند ڕۆژێكە نرخی دۆلار بە جێگری ماوەتەوە، هەرچەندە خواست لەسەر كڕینی دۆلار بە هۆی كۆچی گەنجانەوە بۆ دەرەوە ماوە، لەسەرەتای ئەم هەفتەیەوە تا داخستنی بازاڕی دراوی ئەمڕۆ تا ڕادەیەك وەك یەكە.
 “ئەمڕۆ 13 /9/2015 نرخی 100 دۆلار لەكاتی داخستنی بە 123 هەزار دینار 500 مامەڵەی پێوەكرا”.
وتیشی: “نرخی 100 دۆلار بە 25 هەزاری بە 123 هەزار 300 دینارە، هەروەها بە 10 هەزاری 100 دۆلار بە 123 هەزار و 400 دینارە، بە 5 هەزاری 100 دۆلار بە 123 هەزار و 500 دینار ئاڵوگۆڕی پێوەكراوە”.
وە نرخی 100 یۆرۆ بە 139 هەزار و 250 دینارە و نرخی 100 پاوەن بە 189 هەزار دینارە و نرخی 100 هەزار تمەنی ئێرانی دەگاتە 36 هەزار دینار هەروەها  نرخی 100 لیرەی توركی بە 41 هەزار دینار مامەڵەی پێوەكراوە.
 
ز.ر