ئاستی هەناردەی نەوتی ئۆپیك كەمیكردوە

بەهۆی پەككەوتنی بۆرییەكانی هەناردەكردنی نەوت لە عێراق، مانگی رابردو ئاستی وەبەرهێنانی نەوت لە رێكخراوی ئۆپێك كەمیكردوە.

بەپێی روپێوییەك كە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز كردویەتی لە مانگی ئابی رابردو ئاستی وەبەرهێنانی نەوتی رێكخراوی ئۆپێك كەمیكردوە‌و گەیشتوەتە ئاستی پێوانەیی، ئەمە بەهۆی پەككەوتنی بۆرییەكانی گواستنەوەی نەوت لە باكوری عێراق كە دوەم گەورە وەبەرهێنی نەوت لەناو وڵاتانی رێكخراوەكەدا.

رۆپێوییەكە ئاماژە بە سەقامگیری ئاستی وەبەرهێنانی نەوت لە سعودییە‌و وڵاتانی تری كەنداوی عەرەبی دەكات لەناو رێكخراوی وڵاتانی هەناردەكاری نەوت كە دەستیانگرتوە بە هەڵوێستی خۆیانەوە بۆ بەرگریكردن لە پشكی خۆیان لە بازاڕدا نەك نرخی نەوت.

ئەم روپێوییە كە پشتی بە تۆماری باری نەوت‌و سەرچاوەكان لە ناو كۆمپانیاكانی نەوت‌و رێكخراوی ئۆپێك‌و راوێژكارەكان بەستوە دەریخستوە مانگی رابردو ئاستی وەبەرهێنانی نەوت لە رێكخراوی ئۆپێك دابەزیوە بۆ 31.71 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێكدا ئەمە بە بەراورد بە 31.88 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێكدا لە مانگی تەموزی رابردو.