بۆ دواجار وەزیری پەروەردەی عێراق ئاگاداردەکرێتەوە

پاش ئەوەی وەزارەتی پەروەردەی عێراق روبەروی رەخنەو بەرپرسیارێتی ناوچەگەرێتی کرایەوە لە میلاکی دامەزراندنی ئەمساڵداو دەیان راپۆرتی بەرێوبەرایەتی پەروەردەی پارێزگای کەرکوکیش ئەم راستییەی ئاشکرا کرد کە وەزیری پەروەردە لە پێکھاتەی عەرەبی کەرکوک غەدری لە نەتەوەی کورد کردووە لە دابەشکردنی میلاکی دامەزراندنی ئەمساڵی وەزارەتەکەی دا، ئەمرۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی دا لیژنەی پەروەردەی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ دواجار ئاگاداری وەزیر دەکاتەوە لە دووبارە سەرپێچی یاساو پابەندنەبون بەبەڵێنی چاکسازی لە پرۆسەی دامەزراندن دا، ھەروەھا داواش لە ھەرسێ سەرۆکایەتیەکەی عێراق دەکەن لەم حاڵەتە بێدەنگ نەبن.