وەزیری نەوتی ئێران: بەرهەمهێنانی نەوت زیاد دەكەین

وەزیری نەوتی ئێران رایگەیاند” وڵاتەكەی حەزدەكات نەوت بەنرخێكی گران بفرۆشێت بەڵام ئەوە بازاڕە كە نرخ دیاریدەكات ئاماژەی بەوەشكرد ئەوان لەئێستادا دەیانەوێت بەرهەمهێنانی نەوت زیاد بكەن.

بیژەن زەنگەنە، وەزیری نەوتی ئێران لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند ” پێویستە لەسەرمان نەوتی خۆمان بفرۆشین ئەگەر چی نرخ دابەزی یان بەرزبویەوەو گەیشتە 100 دۆلار.
زەنگەنە ئاماژەی بەوەشكرد ” ئێمە دەمانەوێت نەوتی خۆمان بە نرخێكی گرانتر بفرۆشین، بەڵام بازاڕ نرخ دیاری دەكات”.

وەزیری نەوتی ئێران ئاشكراشیكرد” وڵاتەكەی بەرهەمهێنانی نەوتی خاوی خۆی زیاتر دەكات و ئێران پشكی خۆی لە بازاڕی هەناردەكردن بەدەستدەهێنێتەوە”.