هاتوچۆی سلێمانی بڕیارێك لەبارەی ئۆتۆمبێلی جام ڕەشەوە دەردەكات

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بە بڕیارێك ئۆتۆمبێلی جام ڕەش قەدەغە دەكات و داواش لە پارێزگای سلێمانی دەكات كارتی رێگەپێدانی ئۆتۆمبێلی جام رەش پوچەڵ بكەنەوە.

لەڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانیدا هاتوە ” بەڕێوەبەرایەتییەكەیان بە نووسراوی فەرمی داوا لە پارێزگای سلێمانی دەكات بە نوسراوێك سەرجەم پارت رێكخراوە سیاسیەكان و لایەنەكانی پەیوەندیدار ئاگادار بكاتەوە لەوەی كە كارتی رێگە پێدانی ئۆتۆمبێلی جام رەش پوچەڵ بكەنەوە.

بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ئاماژەشی‌ بەوەداوە ” پێدانی كارتی ئۆتۆمبێلی جام رەش لە دەسەڵاتی وەزارەتی ناوخۆدایە و لە دوای یەك مانگ لە دەرچونی ئەم ئاگادارییەوە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی رێوشوێنی یاسایی بەرامبەر ئۆتۆمبێلی جام رەش دەگرێتەبەر.