سلێمانی: كۆنسێرتێكی گۆرانی و میوزیك ئەنجام دەدرێت

گروپی موزیكی لوڕ بە هاوكاری لەگەڵ خانمە هونەرمەند لەنجە كۆنسێرتی (ساتێك بۆ هونەر) لە شاری سلێمانی ئەنجام دەدەن.

گروپەكە لە بارەی ئەو كۆنسێرتەوە ڕایانگەیاندووە كە لەم ساتەوەختەدا كە كوردستان بە گشتی و هەرێمی كوردستان بە تایبەتی پێیدا تێدەپەڕێ، دەیانەوێت ئارامییەك بدەن بە رۆح و چێژێك بە ژیان ببەخشن.

كۆنسێرتەكە لە رۆژانی ۲۷،۲۸/۸/۲٠۱٥  و لە كاتژمێر 8ی ئێوارە لە تەلاری هونەر بەڕێوە دەچێت و بلیتیش لە قاوەخانەی كلتوری و تەلاری هونەر و كافێ 11  و ماڵی چالاك و كتێبخانەی غەزەلنوس دەستدەكەوێت.