دانانی باج لەسەر بەروبومە كشتوكاڵیەكان 51 ملیار دینار داهاتی هەبوە

بەهۆی دانانی باجەوە لەسەر بەرهەمە كشتوكاڵی و پەلەوەرییەكان تەنها لەماوەی چوار مانگدا حكومەتی هەرێم زیاتر لە 50 ملیار دینار داهاتی هەبوە.

ئەنوەر عومەر قادر، وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو،  لەراگەیەندراوێكدا ئاشكرایكردوە”لە ماوەی 4 مانگدا و لە 15-4-2015 تاوەكو 15-8-2015، لە دانانی باج لەسەر سەوزە كە 108 هەزار و 292 تەن بووە، بڕی 27 ملیار و 73 ملیۆن دینار بەدەستهاتووە، لەسەر میوە كە 41353 تەن بووە، بڕی 14 ملیار و 473  ملیۆن و 550 هەزار دینار بەدەستهاتووە.

وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ئاماژەی بەوەشكردوە “هەروەها بە دانانی باج لەسەر مریشك كە 26000 تەن بووە، داهاتەكەی بڕی 5 ملیار و 200 ملیۆن دینار بووە، دەربارەی هێلكەش كە 22000 تەن بووە، بڕی 4 ملیار و 400 ملیۆن دینار  بەدەستهاتووە، لە قارچك كە بڕەكەی 142 تەن بووە، داهاتەكەی بریتیبووە لە 142 ملیۆن دینار.

وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ئاشكراشیكردوە” كە كۆی باجی بەدەستهاتوو لەم چوار مانگەدا گەیشتووەتە51 ملیار و 288 ملیۆن و 550 هەزار دینار.