ئێران بەرێژەی %20 نرخی نەوت دادەبەزێنێت

بانكی‌ جیهانی‌ رایدەگەیەنێت، هەڵوەشاندنەوەی‌ سزاكانی‌ سەر ئێران، نرخی‌ نەوت لە ئاستی جیهاندا بە رێژەی‌ لە(20%) دادەبەزێنێت و گەشەی‌ ئابوریی‌ ئێرانیش بە رێژەی‌ لە (5%) بەرز دەكاتەوە.

بانكی‌ جیهانی‌ لە راپۆرتێكدا پێشبینی‌ ئەوە دەكات هەڵوەشاندنەوەی‌ قۆناغ بە قۆناغی‌ سزاكانی‌ سەر ئێران ببێتە هۆی‌ بەرزكردنەوەی‌ ئاستی‌ خستنەڕوی‌ نەوت لە بازاڕەكانی‌ جیهاندا، بەوەش نرخی‌ نەوت بە رێژەی‌ لە (20%) دادەبەزێت.

راپۆرتەكە ئاماژەی‌ بەوەش داوە، بە هەڵگرتنی‌ سزاكان، ئاستی‌ هەناردەی‌ نەوتی‌ خاوی‌ ئێران رۆژانە یەك ملیۆن بەرمیل بەرزدەبێتەوە و بەوەش لە ساڵی‌ داهاتودا داهاتی‌ ئێران (17) ملیار دۆلار بەرز دەبێتەوە و پێشبینی‌ دەكرێت رێژەی‌ گەشەی‌ ئابوری لە ئێران 5% بەرزببێتەوە.