مانگانە زیاتر لە 250 هەزار تۆن جگەرە هاوردەی هەرێم دەكرێت

مانگانە لە هەرێمی كوردستان لەرێگەی مەرزەكان و فڕۆكەخانەكانەوە بڕی 255 هەزار تۆن جگەرە هاوردە دەكرێت.

نەبەز عەباس، بەڕێوەبەری كۆمپانیای عەباس عومەر بۆ هاوردە و هەناردەی جگەرە رایگەیاند “مانگانە 150 كۆنتێنەر جگەرە لە رێگەی فڕۆكەخانەكان و مەرزە نێودەوڵەتییەكانی كوردستانەوە هاوردە دەكرێت كە هەر كۆنتێنەرێك 1700 كارتۆن جگەرەی تێدایە. بەمەش مانگانە 255 هەزار كارتۆن جگەرە هاوردەی كوردستان دەكرێت.  

بەڕێوەبەری ئەو كۆمپانیایە ئاشكراشیكرد “حكومەت بۆ هەر كۆنتێنەرێك 43 هەزار دۆلار باجی گومرگی وەردەگرێت، بەمەش حكومەت مانگانە 6 ملیۆن و 450 هەزار دۆلار داهاتی لە هاوردەكردنی جگەرە دەستدەكەوێت.