نرخی نەوت دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی

نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی بەجۆرێك نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بەڕێەی %3 دابەزی.

لە بازاڕەكانی جیهاندا نرخی نەوت دابەزڤینێكی چاوەڕواننەكراوی بەخۆیەوە بینی بەشێوەیەك نرخی نەوتی خاوی ئەمریكی بەڕێژەی %2 دابەزی و نرخی هەر بەرمیلێك گەیشتە 45 دۆلار.

ئەم دابەزینە نەوتی خاوی برێنتیشی گرتەوە ئەویش بەڕێژەی %3 دابەزینی بەخۆیەوە بینی و نرخی هەربەرمیلێك لەو نەوتەش بۆ 50.47 دۆلار دابەزی.