مانگی رابردوو عێراق 96 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردە كردوە

وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند “مانگی رابردوو عێراق زیاتر لە 96 ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی هەناردەی بازاڕەكانی جیهان كردووە و داهاتی ئەو نەوتە گەیشتووەتە 4 ملیار و 908 ملیۆن دۆلاری ئەمریكی.

عاسم جیهاد، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشكرایكرد “بەپێی ئاماری سەرەتایی كۆمپانیای فرۆشتنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)، مانگی تەمموزی رابردوو 96 ملیۆن و 245 هەزار بەرمیل نەوتی خاو لەعێراقەوە بۆ بازاڕەكانی جیهان هەناردە كراوە.

وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەشكرد “داهاتی نەوتی هەناردەكراوی عێراق لە مانگی رابردوودا گەیشتوەتە 4 ملیار و 908 ملیۆن دۆلاری ئەمریكی و هەر بەرمیلێكی ئەو نەوتەش بە بڕی 50 دۆلار و 996 سەنت فرۆشراوە”.