“ئەمریکاو فەرەنسا ناکۆکن لەسەر فەلەستین”

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا دوپاتیکردەوە کە وەڵاتەکەی لە کوبوونەوەی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان دا بە “بەڵێ” دەنگدەدات بو پێشنیازی قبوڵکردنی فەلەستین وەکو ئەندامێکی چاودێر لە رێکخراوەکەدا.
(لۆران فابیوس) وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە وتەیەک دا لەبەردەم کومەڵەی نیشتمانیی فەرەنسا رایگەیاند: “فەرەنسا سورە لەسەر پێدانی مافی ئەندامێتی وەکو وڵاتێکی چاودێر لە نەتەوە یەکگرتووەکان بە فەلەستین چونکە فەرەنسا ساڵانە ھەوڵیداوە بو گەیشتن بە ھاودەنگیەکی نیودەوڵەتی سەبارەت بە دانپیانان بە شەرعیەتی دەوڵەتی فەلەستین دا.
فابیوس ئاشکراشیکرد کە پێشتر (فرانسوا میتران) سەروکێ کوچکردووی فەرەنسا لە ساڵی ١٩٨٢ بەردەم ئەندامانی کنیستی ئیسرائیلی پشتگیری خوی بو دامەزراندنی دەوڵەتێکی فەلەستینی ودانپیانان بە شەرعیەتی ئەو دەوڵەتە دا رایگەیاندووە، و دواتر ھەریەک لە (نیکۆلا سارکوزی) و (فرانسوا ھولاندیش) لە چەند بۆنەیەک دا ئاماژەیان بەم مافە داوە.
ھاوکات (ڤیکتوریا ھولاند) وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا روونیکردەوە کە حکومەتی ئەمریکا ناکوکە لەگەل حکومەتی فەرەنسا سەبارەت بە پێدانی مافی ئەندامێتی وەک وەڵاتێکی چاودێر بە فەلەستین لە نەتەوە یەکگرتووەکان وجەختیشکردەوە کە ئەم ھەلویستەی فەرەنسا دۆخەکە ئاڵوزتردەکات نێوان ئیسرائیل وفەلەستینیەکان دا.