عێراق لە هەناردەكردنی نەوتدا ژمارەی پێوانەیی تۆماردەكات

وەزیری نەوتی عێراق رایدەگەیەنێت مانگی رابردوو رێژەیەكی زۆر نەوتیان هەناردە كردوەو ژمارەی پێوانەییان تۆماركردوە.

عادل عەبدولمەهدی وەزیری نەوتی عێراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند”مانگی رابردو  بۆ جاری پێنجەم لەسەریەك عێراق ژمارەی پێوانەیی لە هەناردەكردنی نەوتی تۆماركرد، بەوەش قەرەبوی دابەزینی رێژەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستانی پێكراوەتەوە”.

عەبدولمەهدی ئاماژەی بەوەشكرد ” مانگی رابردو توانراوە بڕی (4 ملیۆن‌و 187) هەزار بەمیل نەوت لە رۆژێكدا هەناردەبكرێت كە ئەوەش رێژەیەكی پێوانەیی زۆر باش بوە.

وەزیری نەوت ئاشكراشیكردووە” لەماوەی ئەو مانگەدا هەرێمی كوردستان رۆژانە تەنها (360) هەزار بەرمیلی نەوتی رادەستی كۆمپانیای سۆمۆ كردوە.