دواین ئاماری كارگەو كۆمپانیاكانی شاری سلێمانی

بەپێی دواین ئاماری بەرێوەبەرایەتی گەشەپیدانی پیشەسازی سلێمانی ١٥١٢ كارگەو كومپانیا لە سلێمانی مۆڵەتی كاركردنیان هەیە.

محەمەد جەبار بەڕێوەبەری گەشەپێدانی پیشەسازی سلێمانی بەسایتی ژووری بازرگانی راگەیاند” لەئیستادا لەشاری سلێمانی ١٥١٢ كارگەو كۆمپانیا مۆلەتی كاركردنیان هەیە و تۆمارن لە بەڕێوەبەرایەتیەكەمان.”

وتیشی” لە بواری پیشەسازیدا ٥٤٠ كارگەو كۆمپانیا هەیە وە ٤٥٣ كۆمپانیاش لەبواری خزمەتگوزاریدایە و ٣٤٠ كۆمپانیاش خۆراكیە و ١٧٩ كۆمپانیاش كیمیایی و پلاستیكییە”

بەڕێوەبەری گەشەپێدانی پیشەسازی سلێمانی ئاماژەی بەوەشدا ” ٦٦٪ كومپانیا و كارگەكان لەناوشاردان و ٣٤٪ لەدەرەوەی شاردان .

محەمەد جەبار ئەوەشی راگەیاند” لە ساڵی ٢٠٠٥ وە تا ساڵی ٢٠١٥ ، ژمارەی ئەو كارگەو كۆمپانیایانەی كە مۆڵەتیان وەرگرتووە و تۆمار كراون گەیشتوەتە ٤٦٧ كۆمپانیا.