پارێزگاری بانکی ناوەندی پێشوازی لە وەفدێکی گەنجینەی ئەمریکا کرد

عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق پێشوازی لە ئەلیزابێس ڕۆزنبێرگ یاریدەدەری وەزیری گەنجینەی ئەمریکا و وەفدێکی یاوەری کرد.

لە دیدارێکدا پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق و یاریدەدەری وەزیری گەنجینەی ئەمریکا گفتوگۆیان لەسەر ئەو ڕێوشوێنانە کرد کە بانکی ناوەندی لە بواری بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە گرتویەتیەبەر.

گفتوگۆش لەبارەی بەدواداچوون ئەنجامی کۆبوونەوەکانی پێشووی نێوان بانکی ناوەندی و وەزارەتی گەنجینە و بانکی فیدراڵی ئەمەریکا کرا، جەختیش لە پێشکەشکردنی پاڵپشتی تەکنیکی لە بواری دارایی و بازرگانی دەرەکی لە رێگەی کەناڵە بانکییە متمانەپێکراوەکانەوە بە میکانیزمێک بۆ بازرگانانی دەرەکی کرایەوە