نرخی دۆلار دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی

سەر لەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 17ی حوزەیران، نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی ئاڵوگۆڕكردنی دراو لە هەرێمی كوردستان دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و نرخی 100 دۆلاری ئەمریكی بۆ 135 هەزار دینار دابەزی، ئەمەش لەكاتێكدایە كە لە دوو رۆژی رابردودا نرخی 100 دۆلار بۆ زیاتر لە 143 هەزار دینار بەرزببویەوە.
 
جێی ئاماژەیە هەر ئەمڕۆ نرخی سەرجەم دراوە جیهانییەكان لەبەرامبەر دیناردا دابەزینیان بەخۆوە بینی و نرخەكانیش بەمشێوەیەن:
 

100  دۆلار – 135 هەزار دینار.
100  یۆرۆ – 152 هەزار دینار.
100  پاوەن – 209 هەزار دینار.
هەزار تمەنی‌ ئێرانی‌ – 410 دینار.
100 لیرەی‌ توركی‌ – 51 هەزار دینار.