هێرشه‌كه‌ی‌ ئیسرائیل نرخی‌ نه‌وت به‌رزده‌كاته‌وه‌

نرخی‌ گرێبه‌سته‌ نه‌وتییه‌كانی‌ ئاسیا له‌به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌وه‌، به‌هۆی‌ ئاڵۆزییه‌كانی‌ سوریا‌و هێرشه‌كه‌ی‌ ئیسرائیل بۆ سه‌ر سوریا به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ به‌خۆیه‌وه‌ بینی‌. 
سكای‌ نیوزی‌ عه‌ره‌بی‌ بڵاویكرده‌وه‌، هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی‌ خاوی‌ كیشوه‌ری‌ ئاسیا، نرخه‌كه‌ی‌ یه‌ك دۆلار‌و (70) سه‌نت زیادیكردووه‌‌و نرخی‌ هه‌ر به‌رمیلێك گه‌یشتووه‌ته‌ (95) دۆلار‌و (61) سه‌نت، ئه‌وه‌ش به‌رزترین نرخه‌ له‌ڕۆژ (3ی‌ نیسان)ه‌وه‌ به‌خۆیه‌وه‌ ببێنێت. 
نرخی‌ هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی‌ خاوی‌ برێنتیش یه‌ك دۆلار‌و (14) سه‌نت به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌‌و بووه‌ به‌ (105) دۆلار‌و (33) سه‌نت.
جیاواز له‌نرخی‌ نه‌وتیش، له‌ئه‌مریكا هه‌لی‌ كار زیادیكرد، به‌وه‌ش ڕێژه‌ی‌ بێكاری‌ كه‌مبووه‌ته‌وه‌ بۆ (7.5)، ئه‌وه‌ش كه‌مترین ئاستی‌ بێكارییه‌،كه‌ ئه‌مریكا له‌ماوه‌ی‌ چوار ساڵی‌ ڕابردوودا به‌خۆیه‌وه‌ ده‌یبێنێت.