نرخی نەوتی خاو لە بازارەکانی جیھان دادەبەزێت

 
نرخی نەوتی خاو لە بازارەکانی جیھان کەمێک دادەبەزێت و لە دەوروبەری ٦٥ دۆلار جیگیر دەبێت .
 
بەھۆی بەرزبوونەوەی بەھای دۆلارو ئەگەری زیادبوونی بەرھەمی نەوتی بەردینی ئەمریکا ، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنتی پێوانەیی ئەوروپا ٥٠ سەنت دابەزی و گەیشتە ٦٥ دۆلارو ٣١ سەنت ، ھەروەھا نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی سووکی ئەمریکا بۆ ٥٩ دۆلارو ٥٩ سەنت نزمبۆوە .
 
دابەزینی نرخی نەوتی خاو ھاوکاتە لەگەڵ راگەیاندنێکی گەورە بانکی مۆرگان ستانلی تایبەت بە وەبەرھێنان لە کەرتی نەوت ، کە پێشبینی کردبوو مانەوەی نرخی نەوتی ئەمریکا لە ئاستی ٦٠ دۆلار و کەمبوونەوەی خەرجییەکان بە رێژەی ٢٠% ، ھۆکاربن بۆ بەرزبوونەوەی ئاستی بەرھەم ھێنانی نەوت ، ھەروەھا ئەگەری ئەوەش ھەیە بەرزبوونەوەی بەھای دۆلار سەرەتاییەک بێت بۆ دابەزینی نرخی نەوت لە ماوەی چەند مانگی داھاتوودا .