ماوەی یەك هەفتە دەدرێتە پاڵاوگە نایاساییەكان

 
پارێزگاری سلێمانی ماوەی یەك هەفتە دەداتە پاڵاوگە نایاساییەكان بۆ ئەوەی لە وەزارەتی سامانە سروشتییەكان مۆڵەت وەربگرن.
دوێنێ‌ لیژنەی سامانە سروشتیەكان لە پەرلەمانی كوردستان لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی كۆبۆوە‌و سەبارەت بە ناوەڕۆكی كۆبونەوەكەش د.شێركۆ جەودەت سەرۆكی لیژنەی سامانە سروشتیەكان لەپەرلەمانی كوردستان رایگەیاند: لەكۆبونەوەكەدا باس لەكێشەی كوالیتی بەنزین كراوە كە بوەتە گرفتی سەرەكی بۆ شوفێران.
وتیشی: بڕیاردراوە  بۆ وەرگرتنی مۆڵەتی وەزارەتی سامانە سروشتیەكان و جێبەجێكردنی رێنماییەكان ماوەی یەك هەفتە بدرێتە پاڵاوگە نایاساییەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی، بەپێچەوانەوە رێگا بەكاركردنیان نادرێت.