ئوسترالیا سووی بانكی بۆ كەمترین ئاست دادەبەزێنێت

بانكی ناوەندی ئوسترالیا بەمەبەستی پەرەپێدان بە ئابووری ئەو وڵاتە سووی بانكی بۆ كەمترین ئاستی خۆی دابەزاند.
 
بانكی ناوەندی ئوسترالیا سووی بانكی لەو وڵاتە دابەزاند بۆ %2 ، كە ئەوەش كەمترین رێژەی سووی بانكییەو هۆكارەكەشی دەگەڕێتەوە بۆ پلانی بانكی ناوەندی ئەو وڵاتە بۆ رزگاركردنی ئابووری ناوخۆیی و دەرهێنانی لە سستی ئابووری.
 

ئابووری ئوسترالیا بەهۆی دابەزینی بەهای دۆلاری ئەو وڵاتە كە بە بەراورد لەگەڵ دۆلاری ئەمریكی دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە، بەزۆری پشتی بە هەناردەكاری بەستووەو لەبەر دابەزینی بەهای دراوی ئەو وڵاتە قەبارەی هەناردەكاری لەو وڵاتە دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە، ئەوەش زیانی بە ئابووری وڵاتەكە گەیاندووە.