نرخی نەوت دابەزینی بەخۆیەوە بینی

دوای ئەوەی دوێنێ نرخی نەوت بەرزبویەوەو ئاستێكی پێوانەیی لە چوار مانگی رابردودا تۆمار كرد، ئەمڕۆ سێ شەممە 28ی نیسان، ئەو نرخە دابەزینی بەخۆیەوە بینی.
 
ئەمڕۆ نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بۆ 63.97 دۆلار دابەزی، ئەم دابەزینە نەوتی خاوی ئەمریكیشی گرتەوەو نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكیش بۆ 56.86 دۆلار دابەزیی.
 

سەبارەت بە نەوتی ئۆپیكیش ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی ئۆپیك لەبازاڕەكانی جیهان 60.95 دۆلارە.