خاوەن نوسینگەكانی سلێمانی سەردانی ژووری بازرگانییان كرد

بەمەبەستی لەنزیكەوە ئاگاداربون لە داواكارییەكانیان و چارەسەر كردنی كێشەكانیان كۆبونەوەیەك لە نێوان خاوەن نوسینگەكانی شاری سلێمانی و ژووری بازرگانی ئەنجامدرا.
 
یاسین ڕەحیم فەرەج جێگری یەكەمی سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و خاوەر زەكی هەناریی بەڕێوەبەری ژووری بازرگانی و پیشەسازی و ئازاد شمقار ئەندامی ئەنجومەنی ژووری بازرگانی لەگەڵ ژمارەیەك لە خاوەن نوسینگەكانی شاری سلێمانی كۆبونەوە كە بەمەبەستی پێدانی كۆمەڵێك داواكاری سەردانی ژووری بازرگانیان كردبوو.
 
خاوەن نوسینگەكانی فرۆشتن و كڕینی زەوی لەشاری سلێمانی و دەوروبەری داوایاندەكرد كە بەشێوەیەكی باشتر ژووری بازرگانی هاوكاریان بكەن و كاربكەن بۆ دروستكردنی پەیوەندی لەنێوان هەردولادا و بتواندرێت كۆمەڵێك لەو كێشانەی هەیانە كە خۆی دەبینێتەوە لە تازە كردنەوەی مۆڵەت و كەمكردنەوەی پارەی رسومات و درێژكردنەوەی ماوەی ساڵانەی مۆڵەت لەسالێكەوە بۆ دووساڵ.
 
لای خۆشیەوە یاسین ڕەحیم فەرەج لەبارەی داواكاریەكانیانەوە وتی” ئێمە داوامانلێكردن كە ئەنجومەنێكی تایبەت بە خاوەن نوسینگەكان دروستبكەن بۆئەوەی بتوانین بەشێوەیەكی زۆر باشتر گفتوگۆیان لەگەڵدا بكەین وە داوامانلێكردن ڕاپۆرتێكی تایبەتمان بدەنێ‌ لەسەر شێواز و ئالیات و میكانیزمی چارەسەری كێشەكانیان بۆئەوەی بە ئەنجامی بگەیەنین”
 
لە ئێستاشدا خاوەن نوسینگەكان كاردەكەت بۆ دروستكردنی ئەنجومەنێكی تایبەت بە نوسینگەكان بۆ پاراستنی ماف و دەستكەوتەكانیان.