ژمارە مۆبایلێك بە دوو ملیۆن دۆلار فرۆشرا

لە وڵاتی ئیمارات ژمارە مۆبایلێك خرایە فرۆشتنێكی ئاشكراوەو دواتر بە بڕی نزیكەی دوو ملیۆن دۆلار فرۆشرا.
 
دەزگای ئیمارات بۆ پەیوەندییەكان، كەمكردنەوەیەكی ئاشكرای بۆ فرۆشتنی ژمارە مۆبایلی 052-2222222  راگەیاند.
 
كەمكردنەوە لە بەرزترین نرخ كە 19 ملیۆن درهەمی ئیماراتیی بوو دەستیپێكرد، دواتر ژمارە مۆبایلەكە بە 8 ملیۆن درهەم كە دەكاتە نزیكەی 2 ملیۆن دۆلاری ئەمریكی فرۆشرا،.
 

دەزگای ئیمارات بۆ پەیوەندییەكان رایگەیاند:’ بەشی زۆری ئەو پارەیە بۆ كاری خێرخوازیی و پەرەپێدانی پرۆژەكان تەرخاندەكرێت.
كڕیاری ئەو ژمارە مۆبایلە هاووڵاتیەكی ئیماراتییەو ناوەكەی ئاشكرانەكراوە.