كۆنفرانسی مونتەدای ئابوری سلێمانی – سنە بەڕێوەدەچێت

بەمەبەستی پتەوكردنی پەیوەندیە بازرگانیەكانی نێوان شاری سلێمانی و سنە كۆڕبەندێكی ئابوری ئەنجامدەدرێت.
 
سیروان محەمەد سەرۆكی ژووری بازرگای و پیشەسازی سلێمانی بەسایتی ژووری ڕاگەیاند” بەمەبەستی پتەوكردنی پەیوەندیە بازرگانەكانی نێوان شاری سلێمانی و سنە لەژێر چاودێری پارێزگاری سلێمانی یەكەمین مونتەدای ئابوری نێوان هەردوولا ئەنجامدەدرێت”
 
وتیشی” ئەم مونتەدای ئابوریە دوای چەندین كۆبونەوەی نێوان هەردولا دێت كە تیایدا پرۆتۆكۆڵ واژۆكراوە و لەڕێگەیەوە بازرگانانی نێوان سلێمانی و سنە كۆدەكرێتەوە و باس لەهەموو بەرەو پێشبردنە ئابوریەكان دەكرێت”
 

سەرۆكی ژووری بازرگانی سلێمانی ئاماژە بەوەشدەكات “ئەمە بۆیەكەمجارە مونتەدایەكی ئابوری لە سەر ئاستێكی گەورە لەنێوان شاری سلێمانی و سنە بەڕێوەدەچێت وە تیایدا بازرگانانی سلێمانی ئاگاداركراونەتەوە بەشداربن لەو كۆربەندەدا تا بتواندرێت لەنزیكەوە ئاگاداری دروستكردنی پەیوەنیە بازرگانیەكان بن.