بانكی ناوەنديی هۆكاری بەرزبونەوەی نرخی دۆلار ئاشكرا دەكات

بانكی ناوەندیی عێراق هۆكاری بەرزبونەوەی نرخی دۆلار ئاشكرا دەكات  رایدەگەیەنێت بەرزیی نرخی دۆلار بۆ باج و رەسمی گومرگی دەگەڕێنێتەوە.
 
عەلی عەلاق، پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق ئاشكرایكرد، بەرزبونەوەی نرخی دۆلار بەهۆی رەسمی گومرگی و ئەو باجەوەیە كە لەو كەسانە وەردەگیرێت كە دۆلار لە بانكی ناوەندی دەكڕن.
 
عەلاق لە لێدوانێكی رۆژنامەنوسیدا ئەوەی خستەڕو “حكومەت بڕی لە (5%) وەك گومرگ و لە (3%) وەك باج لەو بازرگانانە وەردەگرێت كە دۆلار لە بانكی ناوەندی دەكڕن، بەرزبونەوەی دۆلاریش لە بەرامبەر دیناری عێراقیدا بە رێژەی لە (8%)ە كە هەمان ئەو رێژەیەیە، كە حكومەت لە بازرگانەكانی وەردەگرێت.
 
عەلاق ئاماژەش بەوەشدەكات حكومەت، لێسەندنی گومرگ لە بازرگانەكانی دراویشی بۆئەوە گەڕاندوەتەوە كە ئەو هەنگاوە لە بنكەكانی سەرسنوردا قورسە و سیستمی وەرگرتنی باجیش بەشێوەیەكی گشتی خراپە.
 

لەماوەی رابوردودا نرخی دۆلار لەبازاڕەكانی عێراقدا بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزوەوە بەجۆرێك بەهای (100) دۆلاری ئەمەریكی لە (121) هەزار دیناری عێراقییەوە گەیشتە (135) هەزار دینار و بەمەش شڵەژانێكی خستە بازاڕەوە كە تا ئێستاش بەردەوامی هەیە.