کۆرتنی سەلماندی کە نەشتەرگەری جوانکاری نەکردووە

پڕوپاگەندەی میدیاکانی ئەمەریکا، وایان لە خاتوو “کۆرتنی ستودین” کرد کە ناچار بێت بسەلمێنێت کە هیچ نەشتەرگەرییەکی جوانکاری ئەنجام نەداوە.
کۆرتنی تەمەن ١٧ ساڵ هاوسەری ئەکتەری ناسراوی ئەمەریکایی “دۆگ هاتشیسۆن”  تەمەن ٥٧ ساڵ لە بەرامبەر میدیاکان پشکنینی پزیشکی ئەنجامدا بۆ ئەوەی بیسەلمێنێت هیچ نەشتەرگەرییەکی جوانکاری نەکردووە، ئەمەش دوای ئەوە هات کە میدیاکان بەردەوام هێرشیان دەکردە سەری بەوەی زۆرترین نەشتەگەری بۆ جوانکاری رووخساری ئەنجامداوە.
ئەمە جاری دووەمە کۆرتنی ئەم کارە ئەنجام دەدات، هەر وەک چۆن ماوەیەک بەر لە ئێستا لە رێگەی بەرنامەیەکی راستەوخۆ لەگەڵ هاوسەرەکەی ئەم کارەی ئەنجامدابوو.