نێچیرڤان بارزانی‌: گۆڵ له‌په‌رله‌مان ده‌كه‌ین

نێچیرڤان بارزانی‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان رایگه‌یاند له‌ یارییه‌ چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی‌ نێوان حكومه‌ت و په‌رله‌مان، له‌په‌رله‌مان ده‌به‌نه‌وه‌و چه‌ند گۆڵێكیان لێده‌كه‌ن.
له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌نوسیدا له‌گه‌رمیان نێچیرڤان بارزانی‌ وتی‌ خه‌ریكی‌ خۆئاماده‌كردن و راهێنانن بۆ یارییه‌كه‌ی‌ په‌رله‌مان و حكومه‌ت، به‌ڵام ره‌تیكرده‌وه‌ پلانی‌ یارییه‌كه‌یان ئاشكرابكات وتی‌ “ئه‌وه‌ نهێنییه‌”.
هه‌روه‌ها وتی‌ “پێشبینیده‌كه‌ین له‌په‌رله‌مان ببه‌ینه‌وه‌و چه‌ند گۆڵێك بكه‌ین”.
بڕیاره‌ی‌ مانگی‌ داهاتوو له‌یاریگای‌ فرانسۆ هه‌ریری‌ له‌شاری‌ هه‌ولێر په‌رله‌مان و حكومه‌ت یارییه‌كی‌ تۆپی‌ پێ ئه‌نجام بده‌ن و ماوه‌ی‌ چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه‌ ده‌ستیان به‌ راهێنان كردووه‌.