له‌ تورکیا رێژه‌ی هه‌ڵئاوسان به‌رزده‌بێته‌وه‌

دەزگای ئاماری تورکیا راپۆرتی مانگانەی لەسەر ئاماژە ئابوورییەکانی ئازاری 2015  بڵاوکردەوە و بەپێی ئەو راپۆرتەش رێژەی هەڵاوسان له‌و وڵاته‌ بۆ 7.61% بەرزبووەتەوە.
لە راپۆرتەکەی دەزگای ئاماری تورکیادا کە رۆژی 3-4-2015 بڵاوبووەتەوە، هاتووە کە خەمڵاندنەکان بۆ بەرزبوونەوەی رێژەی هەڵاوسان کەمتر بووە لەو رێژە راستەقینەیە و بەرزبوونەوەی رێژەی هەڵاوسان رەنگی داوەتەوە لەسەر نرخی زۆربەی شمەکەکان.
ئابووریناسانی تورکیا بەدواداچوون دەکەن بۆ ئەگەری هەبوونی پەیوەندی لە نێوان بەرزبوونەوەی ئەو رێژەیە لەگەڵ پێشهاتە ئەمنییەکانی ئەم دواییانە لە ئیستەنبوڵ.