لە مانگی نیساندا پشت بە بەرهەمی ناوخۆ دەبەسترێت

لەگەڵ پێگەیشتنی وەرزی بەرهەمی ناوخۆیی لە مانگی نیسانی ئەمساڵەوە كار بە خشتەی قەدەغەكردنی هاوردەكردنی سەوزەو میوە دەكرێت و بە پێی پێویستی بازار سەوزەو میوە هاوردە دەكرێت.
 
بە مەبەستی دانانی ئامادەكاریەكان بۆ دابینكردنی بەرهەمەكانی سەوزەو میوە لە سنوری پارێزگای سلێمانی ، ئەمرۆ 5شەمە 2/4/2015 ، ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لە دیوانی قائیمقامییەت لەگەڵ لیژنەی چاودێری بەرهەمی سەوزەو میوەی هەناردەو ناخۆدا كۆبوویەوە.
 

لەكۆبوونەوەكەدا پێداچوونەوە بەو بەرهەمانەداكرا كە لەمانگی رابردوودا لە عەلوە و بازارەكانی شاری سلێمانی ساغكراونەتەوە.

رزگارحەمەخدر جێگری بەرێوەبەری ڤێترنەری سلێمانی رایگەیاند “بەهۆی زیادبوونی خواستی هاوڵاتیان لەوەرزی بەهار و سەیران، لە مانگی رابردوودا نزیكەی 15 هەزار و 500تۆن سەوزەو 11 هەزار تۆن میوەی هاوردەكراوە، بری 38 تۆن قارچك لە عەلوەو وماركێتەكاندا ساغكراوەتەوە كە رێژەیەكی زۆری بەرهەمی پرۆژەكانی ناوخۆبوون.
 

لە بەشێكی تری كۆبوونەوەكەدا ئاماژە بەوەشكرا: بۆ پاڵپشتیكردن لە بەرهەمی ناوخۆ، كە لە مانگی نیساندا پێدەگات بریاردرا كار بە خشتەی قەدەغەكردنی هێنانی سەوزەو میوە بكرێت بەرەچاكردنی بەرووبوومی ناوخۆ، لەگەل دانانی گومرك لەسەر ئەو بەرهەمانەی كەهاوردە دەكرێت و بە پێَی رێنمایە گومركییەكان هاوردەكردنی بەرهەمەكانی سەوزەو میوە بە جۆرێك دەبێت كە زیان بە بەرووبوومی ناوخۆ نەگەیەنێت ، هەروەها لەلایەن وەزارەتی كشتوكاڵ و داراییەوە چاودێری بكرێت .