خشتەی پێدانی كارەبا و كرێی مۆلیدەكان بۆ مانگی نیسان دیاریكرا

خشتەی پێدانی كارەبا نیشتیمانی و مۆلیدە ئەهلیییەكان لە سنوری پارێزگای سلێمانی بۆ مانگی نیسان دیاریكراو نرخی هەر ئەمپێرێكیش 5 هەزار و 400 دینار دەبێت.
 
ئەمرۆ 4 شەممە رێكەوتی 1/4/2015 ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ نوێنەرانی هەریەك لە بەرێوەبەرایەتییەكانی كارەبای سلێمانی و كۆنترۆل و وەرشەی ناوەندی و سەندیكای مۆلیدە ئەهلییەكان كۆبویەوە.
 
لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆكرا لە بارەی دابینكردنی كارەبای بەردەوام بۆ هاوڵاتیان و دابینكردنی بڕی پێویستی گازۆیل بۆ مۆلیدە ئەهلییەكان تاوەكو بتوانرێت بە نرخێكی گونجاو كارەبای مۆلیدە بۆ هاوڵاتیانی شاری سلێمانی دابینبكرێت.
 
هەر لە كۆبوونەوەكەدا خشتەی پێدانی كارەبا لە سنوری پارێزگای سلێمانی دیاریكرا و بریاردرا بۆ ئەمانگی 4 رۆژانە بە تێكرایی بری 20 كاتژمێر كارەبای نیشتیمانی و 4 كاتژمێر كارەبای مۆلیدە بۆ هاوڵاتیان دابینبكرێت و نرخی هەر ئەمپێرێكیش 5 هەزار و 400 دینار بێت.
 
خشتەی كارپێكردنیش بەم شێوەیە دەبێت :
 

لە بەرواری 1/4 تاوەكو 15/4/2015 بری 19 كاتژمێر كارەبای نیشتیمانی و 5 كاتژمێر كارەبای مۆلیدە دابینبكرێت.
 لە بەرواری 15/4 تاوەكو 30/4/2015 بری 21 كاتژمێر كارەبای نیشتیمانی و 3 كاتژمێر كارەبای مۆلیدە دابینبكرێت.