خشتەی پێدانی كارەبا بۆ مانگی نیسان راگەیەندرا

خشتەی پێدانی كارەبا بۆ مانگی نیسان راگەیەندرا و بەڕێوەبەری گشتی كۆنتڕۆڵ و گەیاندنی كارەبای هەرێمیش دەڵێت ” لەو مانگەدا پێدانی كارەبای نیشتیمانی رۆژانە لەنێوان 19 بۆ 20 كاتژمێردا دەبێت”.
 
ئەندازیار ئومێد محەمەد سەعید بەڕێوەبەری گشتی كۆنتڕۆڵ و گەیاندنی كارەبای هەرێم رایگەیاند: لە دواین كۆبونەوەیاندا خشتەی پێدانی كارەبای مانگی نیسانیان ئامادەكردوە.
 
بەپێی خشتەكە لەمانگی نیساندا بڕی پێدانی كارەبای نیشتیمانی رۆژانە لەنێوان 19 بۆ 20 كاتژمێردا دەبێت.
 

بەڕێوەبەری گشتی كۆنتڕۆڵ و گەیاندنی كارەبای هەرێم ئاشكراشیكرد ” لەناوەڕاستی مانگی نیساندا خشتەكە گۆڕانی بەسەردا دێت و پێدانی كارەبای نیشتیمانی رۆژانە بۆ 21 كاتژمێر بەرزدەكرێتەوە”.