لوكسمبۆرگ دەوڵەمەندترین وڵاتی ئەوروپایە لەڕوی موچەوە

لوكسمبۆرگ لەنێو 28 وڵاتەكەی ناوچەی یۆرۆدا دەوڵەمەندترین وڵاتەو تاكەكانی ئەو وڵاتە خاوەنی بەرزترین ئاستی موچەن.
 
داهاتی تاكەكەس لە لۆكسمبۆرگ بەرزترین ئاستە لەنێو وڵاتانی ئەوروپادا ، كە مووچەی مانگانەی كەسێك لە لۆكسمبۆرگ 1922 یۆرۆیە.
 
لۆكسمبۆرگ كە یەكێكە لە بچووكترین دەوڵەتەكانی ئەوروپا و دەكەوێتە رۆژئاوای ئەوروپا لەنێوان هەرسێ وڵاتی ئەڵمانیا ، بەلجیكا و فەرەنسا، رووبەرەكەی دوو هەزارو 586 كیلۆمەتر چوارگۆشەیە و ژمارەی دانیشتووانی 543 هەزار و 202 كەسە.
 

وڵاتی لۆكسمبۆرگ لەڕوی ئابوورییەوە پشت بە پیشەسازییە مەعدەنی و كیمیاییەكان دەبەستێت ، هەروەها كەرتی بانكییەكەیشی داهاتێكی زۆری هەیە، لەبواری كشتوكاڵیشدا كاردەكەن و گرنگترین بەرهەمە كشتوكاڵییەكانیشی بریتین لە دانەوێڵە و پەتاتە و ترێ .