هێرشه‌کانی سعودیه‌ بۆسه‌ر یه‌مه‌ن نرخی نه‌وتی به‌رزکرده‌وه‌

هێرشه‌ ئاسمانییه‌کانی سعودیه‌
بۆسه‌ر چه‌کداره‌ حوسیه‌کان له‌ وڵاتی یه‌مه‌ن نرخی نه‌وتی له‌ بازاڕه‌کانی
جیهاندا به‌رزکرده‌وه‌.

ماوه‌ی دوو رۆژه‌ سعودیه‌ سه‌رکردایه‌تی
هێرشێکی فراوان ده‌کات بۆسه‌ر چه‌کداره‌ حوسیه‌کان له‌یه‌مه‌ن و ئه‌مه‌ش بوه‌ته‌هۆی
به‌رزکردنه‌وه‌ی نرخی نه‌وت.

له‌دوای ده‌ستپێکردنی هێرشه‌
ئاسمانیه‌کان نه‌وتی‌ خاوی‌ برنت، بۆ زیاتر له‌ سێ‌ دۆلار بۆ به‌رمیلێك زیادی‌ كرد
و گه‌یشته‌ (59.78) دۆلار، هه‌روه‌ها نه‌وتی‌ خاوی‌ ئه‌مریكاش به‌ هه‌مان شێوه‌،
بۆ زیاتر له‌ سێ‌ دۆلار به‌رزبووه‌وه‌ و نرخی‌ به‌رمیلێك گه‌یشته‌ (52.35) دۆلار.