کرێی مولیدە ئەهلیەکان کەمکرایەوە

لەگەل ئەوەى لەمانگى رابردوودا
نرخى هەر ئەمپیر
ێک مولیدەى ئەهلى ٨ هەزار و ٥٠٠ دیناربوو بو ئەم
مانگە کراوە بە ٦ هەزار دینار.

سیروان محەمەد؛ بەڕێوەبەری
ڕاگەیاندنی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، لە کۆبونەوەیەکدا بە ئامادەبونی لایەنە پەیوەندیدارەکان
بڕیاردرا مانگی ئادار موەلیدە ئەهلییەکان 135 سەعات کارەبا بدەنە هاوڵاتیان. وتیشی
“لە 1 تا 15ی ئادار ڕۆژانە موەلیدە ئەهلییەکان حەوت سەعات کارەبا دەدەنە هاوڵاتیان
و لە 15 تا سەری مانگیش خشتەیەکی نوێ دادەندرێت”.

دەربارەی نرخی کرێی
کارەبای موەلیدە ئەهلییەکان، سیروان محەمەد ڕونیکردەوە، بۆ ئەم مانگە و بۆ هەر ئەمپێرێک
کارەبا بڕی شەش هەزار دینار لە هاوڵاتیان وەردەگیرێت.

بەراورد بە مانگی
شوباتی ڕابردو کرێی مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌کان دوو هەزار و 500 دینار دابەزیوە
.