وەزیری كشتوكاڵ گرێبەستێكیان بۆ دابینكردنی قڕكەر واژۆكرد


عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو گرێبەستێكی بۆ دابینكردنی قڕكەری جۆری سایمۆڤار بۆ نەخۆشییەكانی هەنگ لەگەڵ سەڵاح محەمەد قادر بەڕێوەبەرەی كۆمپانیاكە واژۆكرد.

بەپێی گرێبەستەكە كۆمپانیای ناوبراو بە بڕی پتر لە 23 ملیۆن و 988 هەزار دینار لە پاڵپشتیی( اعانات)ی كشتوكاڵی (150140)شریت قڕكەر لە ماوەی 75 رۆژ دابین دەكات، ئەم قڕكەرە بە پێی پلانێك بەسەر هەنگەوانانی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان دابەش دەكرێت، بۆ پارێزگای هەولێر 85 هەزار شریت و بۆ سلێمانی 57140 شریت و بۆ ئیداری گەرمیانیش 8 هەزار شریت قڕكەر بەسەر هەنگەوانانی ئەو شوێنانە دابەش دەكرێت.

ئەمەش لە چوارچێوەی بایەخدانی وەزارەت دێت بە بەرهەمی ناوخۆی هەنگوین و پاڵپشتیكردنی هەنگەوانان.