ڕێژەی گەشتیاری بە ڕیژەی 65% دابەزیوە

لەنەورۆزی ساڵی ڕابردودا ڕێژەی گەشتیاری بەڕێژەیەكی بەرچاو زۆربووە بەڵام لەمساڵدا ڕێژەكە دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە دیوە و بەرپرسانی گەشتیاریش ئاماژە بەوەدەكەن شەڕی دژی داعش  هۆكارێكی سەرەكی كەمبونەوەی گەشتیاران بووە.
بەرپرسی ڕاگەیاندنی گەشتوگوزاری سلێمانی ئارام شوانی ڕایگەیاند ” لەساڵی پاردا ڕێژەی گەشتیار زیاتربووە لە 50 هەزار بەڵام لە ئێستادا 65% گەشتیارانی خۆمان لەدەستداوە كەهی ناوەڕاست و باشوری عێراق بووە”
وتیشی” كاری گشتی ئێمە لەسەر ڕاكێشانی گەشتیارانی ناوخۆی و دەرەوەیە كە ڕومان تێدەكەن بۆ ئەم نەورۆزەی ئەمساڵمان”
ئاماژەی بەوەشدا ڕەوشی شەڕو ئاڵوزیەكان لە عێراق و هەرێمدا كاریگەری زۆری هەبووە لەسەر ڕێژەی گەشتیاران بۆ هەرێمی كوردستان و بەتایبەت شاری سلێمانی.
 
 

ئا: راگەیاندنی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی