نرخی نەوت لەبەرزبوونەوەدایە

نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بەرز بویەوە بۆ 62 دۆلار و 58 سەنت و نرخی بەرمیلێك نەوتی ئەمەریكی و سعوودییش بە 49 دۆلار و 76 سەنت فرۆشرا.
 
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، بڵاویكردەوە: نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت 2 دۆلار و 53 سەنت بەرز بووەتەوەو لە ئێستادا بە 62 دۆلار و 58 سەنت دەفرۆشرێت.
 
ئەم بەرزبوونەوەیە لە كاتێكدایە كە لەكۆتایی مانگی كانوونی دووەمدا نرخی بەرمیلێكی برێنت بۆ 52 دۆلار و 99 سەنت دابەزی بوو.
 
ئاژانسەكە ئاشكراشیكردوە: نرخی بەرمیلێك نەوتی ئەمەریكی و سعوودییش لەبازاڕەكانی جیهاندا بە 49 دۆلار و 76 سەنت فرۆشراوە.