قازانجی كۆمپانیای ڤۆڵكس واگن بەرزدەبێتەوە

سەرەڕای ئەوەی ئەو كۆمپانیایە لە بازاڕدا رووبەڕووی ركابەرییەكی تووند بووەتەوە بەڵام قازانجەكانی كۆمپانیای بەرهەمهێنەری ئۆتۆمبێلی ڤۆلكس واگن، بەرێژەیەكی بەرچاو بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.
 
كۆمپانیای ڤۆلكس واگن، كە گەورەترین كۆمپانیای بەرهەمهێنەری ئۆتۆمبێلە لە ئەوروپادا، قازانجەكانی لە ساڵی 2014 بەرێژەی سەدا 21 بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوەو گەیشتووەتە 10.8 ملیار یۆرۆ.
 
بەرپرسانی ئەو كۆمپانیایە رایانگەیاندووە، كە ئامانجەكانیان پێكاوەو ساڵی 2014 ساڵێكی باش بووە بۆ كۆمپانیاكەیان.
 

كۆمپانیاكە پێشبینیكردووە لەساڵی 2015 شدا قازانجەكانی بەرێژەی سەدا 4 بەرزبوونەوە بەخۆیەوە ببینێت.