قوتابیانى پەیمانگاى هەڵەبجەسەردانى ژوورى بازرگانى دەکەن

 
 
بەمەبەستى لەنزیکەوە ئاگاداربون لەسەر کارەکانى ژوورى بازرگانى و پیشەسازى سلێمانى قوتابیان و خوێندکارانى پەیمانگاى تەکنیکى هەڵەبجە بەشى بازار سەردانى ژووریانکرد.
لەو سەردانەیاندا بەڕێوەبەرى گشتى ژوورى بازرگانى و پیشەسازى سلێمانى خاوەر زەکى هەنارى لەگەڵیاندا کۆبۆوە و کارەکانى ژوورى بازرگانى و پیشەسازى سلێمانى بۆ خوێنکاران ڕونکردەوە.
بەڕێوەبەرى گشتى سەرەتاى دروستبونى ژوورى بازرگانى و پیشەسازى سلێمانى و هەیکەلى کارى ژوورى بازرگانى بۆ قوتابیان شیکردەوە کە هەمیشە ژوورى بازرگانى بۆ خزمەتکردن و هاوکاریکردنى بازرگانان و پیشەوەران کاردەکات و لەڕێگەى ژوورى بازرگانیەوە کارەکانى بازرگانان و پیشەوەران ڕێکدەخرێت.
لاى خۆشیانەوە قوتابیانى بەشى بازاڕ لە پەیمانگاى تەکنیکى هەڵەبجە دەسخۆشیان بۆ ئەو دەرفەتە کرد لە بەڕێوەبەرى گشتى ژوورى بازرگانى و پیشەسازى سلێمانى و چەند پرسیارێکیان لەسەر ژوورى بازرگانى کرد.