مریشكی فرێشی زیاتر دەخرێتە بازارەوە

 
قائمقامی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: “لەلایەن لیژنەكانە ھاوبەشەكانەوە چاودێری شوێنە گشتی و فەرمانگەكانی حكومەت دەكرێت بۆ ئەوەی بەرھەمی ناوخۆی بەكاربھێنن.
بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی قائمقامیەتی سلێمانی، ئاوات محەمەد، قائمقامی سلێمانی لەگەڵ نوێنەری بەرێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵ و چاودێری بازرگانی سلێمانی لەگەڵ خاوەنی ھەردوو سەربڕخانەی پیرەمەگرون و ڕانیە كە لە سنوری پارێزگای سلێمانی كۆبووەتەوە.
ئامانجی كۆبوونەوەكە بریتی بوو لە شێوازی كاركردنی سەربڕخانەكان لە ڕووی تەندروستی و فیترنەری و كوالیتی و نرخەوە، و چۆنییەتی گرینگیدان بە زیاكردنی بەرھەمەكانیان بۆ ئەوەی بتوان پێداویستی بازاڕ لە مریشكی بەستو و فریش پڕبكەنەوە بەڕەچاوكردنی خواستی ھاوڵاتیان بۆ ئەوەی بتوانن كێبڕكێ‌ی بەرھەمەكانی دەرەوە بكەن.
ھەروەھا داوای لە بریكارەكانی دابەشكردنی مریشكی سەربڕخانەكانی ناوخۆ كراوە، بەرھەمەكانیان بگوازنەوە بۆ دووكان و ماركێتەكان لە گەرەك و كۆلانەكانی شاری سلیمانی، كە لە ئێستادا مریشكی فرێشە خواستێكی زۆری ھاوڵاتیانی لەسەرە.