بەتیرو پشک یەکەکانى کەنەکەوە دابەشکران

 
یەکەکانى نیشتەجێبونى کەنەکەوە کە ژمارەیان 564 یەکەیە دابەشکرا بەسەر ئەو هاووڵاتیانەى کە خاڵبەندى گرتونیەتەوە.
لەهۆڵى هونەر لە شارى سلێمانى بەئامادەبونى وەزیرى ئاوەدانکردنەوە و پارێزگارى سلێمانى و ژمارەیەک لەبەرێوەبەرانی فەرمانگە حکومیەکان ، بەڕێوەبەرایەتى ئامارى سلێمانى کەماوەى زیاتر لە ساڵیکە سەرقاڵى جیاکردنەوەى ئەو کەسانەیە کەسودمەند دەبن لەوەرگرتنى 564 یەکەى کەنەکەوە تیرو پشکیان بۆکرا.
 مەحمود عوسمان بەڕێوەبەرى ئامارى سلێمانى ڕایگەیاند” ئێمە ئەم کارەمانگرتە ئەستۆ کە لەکاتێکدا کارى ئێمەنەبووە لەبەر نەبونى  دەستگاى پێویست”
وتیشى” ئەمڕۆ ئەوکەسانەى ناویان دەرچووە بەپێى تیروپشک ژمارەى شوقەکانیان وەردەگرن وە لە ئایندەیەکى نزیکدا دەستگاى ئاوەدانکردنەوە بانگیان دەکات و گرێبەستەکەیان لەگەڵدەکات”
ئاماژەى بەوەشدا”دواى ئەم یەکانە پرۆسەکە بەردەوام دەبێت بۆ 3621 یەکەى ئامادەکراو بۆ ئەوکەسانە دابینکراوە کە ڕێنماییەکان دەیانگرێتەوە”
لەماوەى ڕابردودا لە شارى سلێمانى  12680 هەزار فۆڕم لەلایەن هاووڵاتیانەوە پڕکراوەتەوە و 14450 فۆڕمیش لەلایەن فەرمانبەرانەوە پڕکراوەتەوە لەو ڕێژانەشە 956 فۆڕم فڕێدراوە.
بەپێى ئامارەکانى کۆمەڵەى کرێنشینانى سلێمانى 28 هەزار خێزان لە ئێستادا لەلایان تۆمارکراوە کە کرێنشینن.