سلێمانی:لەماوەى شەوڕۆژێکدا 15 کاتژمێر کارەباى نیشتمانى دەبێت

 
لە شاری سلێمانی خشتەی پێدانی کارەبا بۆ مانگی شوبات دیاری کراو لەماوەى شەوڕۆژێکدا 15 کاتژمێر کارەباى نیشتمانى و 7 کاتژمێر کارەباى مۆلیدە بە هاوڵاتیان دەدرێت و نرخی هەر ئەمپێرێک کارەبای مۆلیدەش 8 هەزار 500 دینار دەبێت،
 ئەمڕۆ دووشەممە 2/2، لە دیوانی قائیمقامیەت ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ لێپرسراوانی کارەبای سلێمانی و سەندیکای مۆلیدە ئەهلییەکاندا کۆبوویەوە و پاش هەڵسەنگاندن بۆ  ئاستى بەرهەمهێنانى کارەبای نیشتمانى خشتەی پێدانی کارەبا بۆ مانگی 2 دیاری کرا ، 
بەپێی خشتە نوێکە لە مانگی شوبات دا لەماوەى شەو رۆژێکدا 15 کاتژمێر کارەباى نیشتمانى و 7 کاتژمێر کارەباى مۆلیدە بە هاوڵاتیان دەدرێت و نرخی هەر ئەمپێرێک کارەبای مۆلیدەش هاوشێوەى  مانگى رابردوو 8 هەزار 500 دینار دەبێت،