ژوری بازرگانی سلێمانی پرسەو سەرەخۆشی رادەگەیەنێت

ژوورى بازرگانى و پیشەسازى سلێمانى، سەرى ڕێزو نەوازش دا ئەنەوێنێت لە ئاست ئەو پۆلە شەهیدەى کە لەسەنگەرەکانى بەرگریدا گیانیان بەفیداى کوردستان و پاراستنى سەروەرى خەڵکى کوردستانیانکرد، سلاو لەگیانى پاکتان .
لە چەند ڕۆژى ڕابردودا تیرۆرستان و دوژمنانى گەلى کوردستان هێرشیان بۆسەر هێزەکانى پێشمەرگە لە کەرکوک ئەنجامدا و بەهۆیەوە  ژمارەیەک  پێشمەرگە و بەرپرسی سەربازی، پارێزەرانى خاکى کوردستان شەهیدو برینداربون.
ژوورى بازرگانى و پیشەسازى سلێمانى هیواى زوچاکبونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازێت لەخواى گەورە داواکارە شیفایان بدات .