رێژەى هاوردەکردنى خواردن و پێداویستیەکان بۆ مانگى 2 دیارى کرا

 
رێژەى هاوردەکردنى خواردن و پێداویستیەکان بۆ مانگى 2 لە سلێمانى دیارى کرا  و بە رەچاوگرتنی خواستی هاوڵاتیان گۆڕانکاری لە بڕی هێنانەناوەوەی ئەو بەروبوم و پێداویستیەکاندا دەکرێت کە لە دەرەوە هاوردەدەکرێت .
ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ لیژنەی دیاری کردنی بەروبوم و پێداویستی لە پارێزگای سلێمانیدا کۆبوویەوە و پاش هەڵسەنگاندن بۆ ئاستی بەرهەمهێنانی بەروبومی ناوخۆی بڕیاردرا بەپێی گۆڕانکاری وەرز و ئەو ژمارە بەرچاوەی ئاوارە کە روویان لە سنوری پارێزگاکە کردووە خواستى هاوڵاتیان پێداچونەوە بە بڕی هێنانەناوەوەی ئەو بەروبوم و پێداویستیانەدا بکرێت کە هاوردەی پارێزگای سلێمانی دەکرێت.
لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژە بۆ ئەوە کرا بڕى ئەو خواردن و پێداویستیانەى کە مانگى رابردوو بڕیارى هاوردە کردنیان دراوە وەکو خۆى هاتووەتە سلێمانى و بەشێوەیەکى بەرچاو خواستى بازاڕى پڕکردووەتەوە ، بۆ مانگى 2  بڕیاردرا کە هاوردەکردنی بەربوومەکان بەم شێوەیە رێگەی پێ بدرێت (هاوردەکردنی 700 تۆن گۆشتی مریشکی بەستوو، هاوردەکردنی 400 تۆن گۆشتی ماسی وبەمەرجێک کە رێگە نەدرێت لەسەر شەقامەکان بەشێوەیەکى ناتەندروست بفرۆشرێت، هاوردەکردنی گۆشتی سور و هێلکەی مریشک بەپێی خواستی بەکارهێنانی هاوڵاتیان بێت و هەروەها رێگە بە هێنانەناوەوەی 3500 تۆن عەلەف بدرێت بۆ کێڵگە پەلەوەرییەکان .