بودجە بۆ ١١٩ ترلیۆن دینار کەمکرایەوە

 
 
کۆبونەوەکانی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ چارەسەرکردنی کورتھێنان و کەمکردنەوەی خەرجیەکان بەردەوامە، ئەندامێکی ئەو لیژنەیەش دەلێت لە ئێستادا بودجەی عێراق کەمکراوەتوە بۆ ١١٩ تریلیۆن دینار.
“عەبدولقادر محەمەد” ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران،  ڕايگەیاند: بەتێکڕا بودجەی عێراق کەمکراوەتەوە بۆ ١١٩ ترلیۆن دینار، چونکە نرخی نەوت خەمڵاندنەکەی دابەزیوە بۆ ٥٦ دۆلار بۆ ھەر بەرمیلێک، لەبەرئەوە تێکڕایی بودجەی عێراق کەمکراوەتەوە، بەڵام کورتھێنانەکەی وەکو خۆی ماوەتەوە، چونکە ئەو پارانەی لادرابوو بەشێکی گواستنەوەی پێکراوە بۆ شوێنی دیکەو بەشێکیشی بۆ کەمکردنەوەی کورتھێنان دانرابوو، بەڵام وابەباش زانراوە کە نرخی نەوت بھێنرێتەخوارەوە.

“عەبدولقادر محەمەد” وتیشی: ئێستاش بەردەوامن لەسەر نوسینەوەی ھەموو بڕگەو بەندەکانی بودجەی گشتی و ئامادەکردنی تاکۆتایی راپۆرتەکەش بەردەوام دەبن.