عێراق خاوه‌نى پێنجه‌یه‌مین گه‌وره‌ترین یه‌ده‌گى زێڕه‌

ئه‌نجوومه‌نى جیهانى زێڕ رایگه‌یاند عێراق له‌ ڕووی هه‌بوونی یه‌ده‌گى زێڕ له‌سه‌ر ئاستى جیهان به‌ پله‌ى سیوحه‌فتیه‌مین دێت و له‌سه‌ر ئاستى وڵاتانى عه‌ره‌بیش خاوه‌نى پێنجه‌یه‌مین گه‌وره‌ترین یه‌ده‌گى زێڕه‌.
ئه‌نجوومه‌نى جیهانى زێڕ ئه‌مرۆ رایگه‌یاند سندوقى دراو راپۆرتێكى له‌باره‌ى ساڵى 2015 بڵاوكرده‌وه‌ و راپۆرته‌كه‌ ده‌لێت عێراق له‌ نێوان سه‌د ده‌وڵه‌تى جیهان له‌ پله‌ى سیوحه‌فتیه‌مین دێت له‌ هه‌بوونى یه‌ده‌گی زێڕ كه‌ ئێستا یه‌ده‌گی زێڕی گه‌یشتۆته‌ 89 تۆن و 800 كیلۆ . 
ئه‌نجوومه‌نى جیهانى زێڕ ئه‌وه‌یشى راگه‌یاندووه‌ كه‌ عێراق له‌سه‌ر ئاستى وڵاتانى عه‌ره‌بیش خاوه‌نى پێنجه‌یه‌مین گه‌وره‌ترین یه‌ده‌گى زێڕه‌. ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ ده‌لێت هه‌ریه‌ك له‌ ئه‌مه‌ریكا و ئه‌ڵمانیا و ئه‌لبانیا به‌ رێزبه‌ندى خاوه‌نى گه‌وره‌ترین یه‌ده‌گى زێڕن له‌سه‌ر ئاستى جیهان .
 
ز.ر