ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ عێراق بودجه‌ی‌ ساڵی‌ 2013 په‌سه‌ند كرد به‌ بڕی‌ 138 ترلیۆن دینار

ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ عێراق بودجه‌ی‌ ساڵی‌ 2013 به‌ بڕی‌ 138 ترلیۆن دینار په‌سه‌ندكرد.
عه‌لی‌ ده‌باغ وته‌بێژی‌ حكومه‌تی‌ عێراق به‌ “سۆمه‌رییه‌ نیوز” ی‌ راگه‌یاند له‌ دانیشتنی‌ ئاسایی ئه‌مڕۆیدا ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران بودجه‌ی‌ ساڵی‌ 2013 په‌سه‌ند كرد.
هه‌روه‌ها وتی‌ بودجه‌كه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای‌ 90 دۆلار بۆ نرخی‌ هه‌ر به‌رمیلێك دیاریكراوه‌ به‌ رێژه‌ی‌ دوو ملیۆن و 900 هه‌زار به‌میل نه‌وت رۆژانه‌ كه‌ 250 هه‌زار به‌رمیلیان له‌هه‌رێمی‌ كوردستانه‌وه‌ راده‌ستی‌ به‌غدا ده‌كرێت.