ئەمە نوێترین بەرهەمی كۆمپانیای توشیبایە

كۆمپانیای تۆشیبای ژاپۆنی نوێترین بەرهەمی خۆی ئاشكراكرد كە لاپتۆپێكی خاوەن تایبەتمەندی بەرزە و شاشەكەی لەمسییە.
لاپتۆپەكەی تۆشیبا ناوی (Satellite S50)ی لێنراوە، بی شێوەیەك دیزاین كراوە بۆ كاری نوسینگەیی و یاریی و بەكارهێنانی ئاسایی ماڵیش بشێت، ئەستورییەكەی (2.45) سانتیمەترە و (2 كیلۆ و 300 گرام)یش قورسە.
(Satellite S50) ئۆپەرەیتین سیستمی (ویندۆز 8) و پرۆسێسەری (intel Core i5)ی بە لەرەلەری (2.50) گێگاهێرتز لەسەرە، رامەكەی (6) گێگایە و هاردەكەشی (1) تێرابایتە و كارتی شاشەی (1) كێگایە.
ئەوەی ئەم لاپتۆپە لە بەرهەمەكانی ئێستا جیادەكاتەوە شاشەكەیەتی، شاشەكەی (15.6) ئینچە و لەمسییە و بە روونی (Full HD)یە و دەتوانرێت بە گۆشەی (180) بكرێتەوە، جگە لەوەش وەك لاپتۆپی ئاسایی دیكەش كاری پێدەكرێت.
وەك ئەوەی كۆمپانیاكە ئاشكرایكردووە، بریارە ئەم لاپتۆپە مانگی داهاتوو بگاتە رۆژهەڵاتی ناوەراست و نرخی  (750) دۆلاری لەسەر دانراوە.