ژوری بازرگانی سلێمانی رێز لە كار و چالاكییەكانی قایمقامی شارەكە دەگرێت

لەبەرامبەر كارو چالاكییەكانی بۆ خزمەتكردنی شاری سلێمانی و بازرگانان و پیشەسازانی شارەكە و كارئاسانی بۆ كردنیان لەماوەی رابردودا،ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی رێزلێنانێكی بەخشیە ئاوات محەمەد قایمقامی سلێمانی .
ئەمڕۆِ 31-12-2014 هەریەكە لە سیروان محەمەد سەرۆكی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژور سەردانی قایمقامیەتی سلێمانییان كردو دەستخۆشی و پێزانینی خۆیان لەبەرامبەر ئەوخزمەتەی لەماوەی رابردودا ئاوات محەمەد پێشكەشی شارەكە و بازرگان و پیشەسازانی كردوە خستەڕو.
هاوكات لەلایەن ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانییەوە خەڵاتێكی ڕیزلێنان بەخشرایە ئاوات محەمەد .
لەبەرامبەریشدا قایمقامی سلێمانی خۆشحاڵی خۆی بەرامبەر هەڵوێستەكەی ژوری بازرگانی سلێمانی دەربڕی و راشیگەیاند كاری هەمویان خزمەتكردنی سلێمانییە و دەبێت لە هەر دەنگ و رانگێك بن خەمی یەكەمیان پێشخستن و خزمەتی شارەكەیان بێت.